لەماوەی حەوت مانگدا ئێران بە بڕی 5 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێم کردووە

بەرپرسی ڕێکخراوی بازرگانیی ئێران ئاشکرایکرد لەماوەی حەوت مانگدا ئێران بە بەهای پێنج ملیار دۆلار کاڵای ڕەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

فەرزاد پیتڵن، بەرپرسی ڕێکخراوی بازرگانیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاشکرایکردووە، “لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ئێران 17 ملیۆن و 600 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە بازرگانییەی ئێران، لەدوای عێراق و هەرێمی کوردستان ئێران بڕی هەناردەی بۆ وڵاتی چین بووە بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و دوای چین وڵاتی ئیمارات بە دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و لە پلەی سێیەمدا تورکیا دێت بە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

بە وتەی بەرپرسی ڕێکخراوی بازرگانیی ئێران، ئەو کاڵا و شمەکانەی کە ئێران هەناردەی عێراق و هەرێمی کردووە بریتین لە (گازی سروشتی و کارەبا و ئامێرەکانی فێنکەرەوە و گەرمکەرەوە و کاشی و سیرامیک) و لە خۆراکیشدا سەدان جۆر بەرهەمی خۆراکی و سەوزە و میوەن.

فەرزاد پیتڵن، ئاماژە بەوەشدەکات، بەشێکی زۆری ئەو کاڵا و خۆراکانەی بۆ عێراق نێرداون لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەکراون.

بابەتی پێشتر

عێراق.. بەهۆی لافاوەوە دەیان ماڵ زیانی گەورەیان پێگەیشتووە

بابەتی دواتر

یەکگرتوو: سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم شکستی هێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و پێشبینییەكان سەبارەت…
Total
0
Share