فەرماندەیەكی پژاك لە ڕۆژئاوای كوردستان شەهیدكرا

فەرماندەیەكی پژاك لە ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیاوە شەهیدكرا.

حەمرین عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆیی هەرێمی جزیرە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ڕۆژی 6ی ئابدا لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، یوسف مەحمود ڕەبانی، فەرماندەی پژاک شەهیدبووە، کە بۆ سەردان چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هێرشەكەدا چوار کەس شەهیدبوون، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەدوای هێرشەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرباری هەموو هەوڵەکانیش بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بریندارەکان، بەڵام یوسف مەحمود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

ئەو کارمەندەی لە مانگی ڕابردوودا لە چەمچەماڵ بۆمب پێیدا تەقییەوە لە ئوردن گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share