پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی كارەبا جێبەجێ دەكرێت و دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆدی کارەبا لە پارێزگاكە.

‎بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەکانی 132 کەی ڤی بە وێستگەکانی 33کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی بە گوژمەی نزیکەی 7.5 ملیار دینار لەگەڵ کۆمپانیای شاندز واژووکرد.

‎وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرد کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆدی کارەبا لە پارێزگاکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share