مێردمنداڵێك لە ترسی باوكی دیارنییە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە دوو كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك دیارنەماون، كە یەكێكیان مێردمنداڵێكە و لە ترسی باوكی دیارنەماوە كە جگەرەی پێگرتووە.
هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ماوەی زیاتر لە یەك هەفتەیە گەنجێك كە تەمەنی 24 ساڵە و نیشتەجێی كۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە قەزای سێمێلە لە ماڵ چووەتەدەر و تائێستا بێسەروشوێنە.
لایەكی دیكەوە، عەقید نزار سلێمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ماوەی 11 ڕۆژە مێردمنداڵێك كە تەمەنی 16ساڵە و نیشتەجێی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە بێسەروشوێنە.

ئاشكرایكرد، هۆكاری دیارنەمانی ئەو مێردمنداڵە بەشێوەیەك بووە كاتێك لە دەرەوە جگەرەی كێشاوە و باوكی بینیویەتی لە ترسا دیارنەماوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: وڵات پێویستی بە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ڕێككەوتنی نیشتمانییە

بابەتی دواتر

وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و كار یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن واژوودەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share