یوئێن: داعش بەكارهێنانی درۆنی لە عێراق زیادكردووە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر عێراق دەستیپێكرد، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، داعش سوودی لە تەكنەلۆژیا وەرگرتووە و بەكارهێنانی درۆنی لە عێراق زیادكردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر عێراق و ناوچەكە دەستيپێكرد لە وتەیەكدا ڤلادیمیر ڤۆڕۆنكۆڤ، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، داعش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر جیهان، بەتایبەت لەسەر عێراق و سوودی لە قەیرانەكان بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی وەرگرتووە.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش خاوەنی 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلارن، ئەوەی مەترسییە لەسەر عێراق لە ئێستادا سوود لە تەكنەلۆژیا وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، داعش بەكارهێنانی درۆنی لە عێراق زیادكردووە كە ئەوەش هەڕەشە و مەترسییە لەسەر سەقامگیریی عێراق.

بابەتی پێشتر

زستان نرخی نەوت دەگاتە 400 هەزار دینار؟<br>ئێستا وردەكاریی گرانبوونی نەوتی سپی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

تایبەتمەندییەكی نوێی سناپچات.. باوان دەتوانن ئاگایان لە ئەژماری مناڵەكانیان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share