(ڤیدیۆ) کۆستاریکا سوپرایزی کرد و لە ژاپۆنی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی کۆستاریکا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای (استاد احمد بن علی) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی کۆستاریکا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر ژاپۆن تۆمار کرد.‏

گۆڵەکەی کۆستاریکا لە خولەکی 81 لەلایەن کیشیر فولرەوە تۆمارکرا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکە ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەی ئاڵۆز کرد، کۆستاریکا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لەگەڵ ژاپۆن و ئیسپانیا هاوتا بووەوە و چووە پلەی سێیەم،  لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مەرجدار دەستوەردانی حزب و واستە زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچەکەیان پیاوێک هاوسەرەکەی تەڵاقدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share