(ڤیدیۆ) یونایتدی تین هاگ یەکەمین ناسناوی بەدەستهێنا

یاریی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا “کاراباو کەپ” لە نێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ ئەنجامدرا، یونایتد سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، یاریی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرە ئینگلیزییەکان لە یاریگای “وێمبیڵی” ئەنجامدرا، مانچستەر یونایتد ڕووبەرووی نیوکاسڵ بووەوە.

“شەیتانە سوورەکان” بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا و یەکەمین جامی وەرزی 2022/2023یان بەرزکردەوە.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 33 و 39 لەلایەن کاسیمێرۆ و سڤین بۆتمان (بەهەڵە) تۆمارکران.

جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرە ئینگلیزییەکان، یەکەمین ناسناوە مانچستەر یونایتد لەگەڵ ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی بەدەستیدەهێنێت.

هەروەها شەشەم ناسناوی “کاراباو کەپ”ە مانچستەر یونایتد لە مێژوویدا دەیچنێتەوە، بۆ دوایین جار وەرزی 2016/2017 ئەم جامەیان بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share