دی ماریا: کریستیانۆ لەسەر من ڕوبەڕووی پێرێز بووەوە

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمان، ئەنخێل دی ماریا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە سەردەمی مانچستەر یونایتد و چەند بابەتێکی دیکە بەڕاشکاوی بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت.

ئەستێرەکەی “ئالبی سیلیستی” دەڵێت، “یەکەمجاربوو لە مەدرید یادی لەدایکبوونم بکەمەوە، چەندین هاوڕێم لە ڕیاڵ مەدرید بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و مارسێلۆ و پیپی بەهەمان شێوە، ئەم دوو یاریزانە پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ کریستیانۆ هەبوو ئەوان زوو هاتن، پێموابوو کریستیانۆ نایەت”.

هەروەها دەڵێت، ” کریستیانۆ ئەو ڕۆژە نامەیەکی بۆ ناردم و نوسیبووی: بەشداری ئاهەنگەکەت دەکەم، هات و لەناو باخچەی ماڵەکەم لەگەڵ یاریزانان دانیشت و دەستی بە بیرەخواردنەوە کرد، سەرسامیکردم، لەناو یاریگا هەمیشە براوەبوو، لەدەرەوەی یاریگاش کەسێکی تایبەت و جیاوازبوو”.

لەبارەی ماڵئاواییکردنی لە ڕیاڵ مەدرید، دی ماریا دەڵێت، ” کریستیانۆ و چەند یاریزانێکی کەم لەسەر ڕۆیشتنی من دژی ئیدارەی یانە وەستانەوە، بەڵام لەکۆتاییدا فلۆرنتینۆ پێرێز شکستی بە هەوڵەکانیان هێنا، بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزبوو”.

لەبارەی یانەی مانچستەر یونایتدەوە، دەڵێت، ” لویس ڤان خال خراپترین ڕاهێنەرە لە ژیانی وەرزشیمدا، لە یارییەکاندا گۆڵم تۆماردەکرد و بۆ هاوڕێکانم دەڕەخساند، ڕۆژی دواتر دەهات گواستنەوە هەڵەکانمی پیشاندەدامەوە لەهەمان یاریدا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مامەڵەی خراپتری لەگەڵ دەکردم، هیچ کەسێکی خۆشنەدەویست تەنها خۆی نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share