تایبەتمەندییەكی نوێی سناپچات.. باوان دەتوانن ئاگایان لە ئەژماری مناڵەكانیان بێت

ئەپلیكەیشنی (سناپچات) تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات كە لەڕێیەوە باوان دەتوانن ئاگاداری بەشێك لە چالاكییەكانی منداڵەكانیان بن لەسەر پێگەكە.

لەڕێیەوە ئەژماری منداڵ پێویستی بە لكاندن بە ئەژماری كەسێكی نزیكیەوە دەبێت كە تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر بێت، تایبەتمەندیی (ناوەندی خێزان -فامیلی سەنتەر) لیستی هاوڕێیانی منداڵەكە بۆ باوان دەخاتەڕوو، لەگەڵ ئەوەی كەی لەگەڵ هاوڕێكانیدا دوایینجار لەماوەی هەفتەی پێشوودا قسەیان كردووە.

جاكلین پوشر سەرۆكی پاراستنی پێگە جیهانییەكە لە سناپچات ڕوونیكردەوە، تایبەتمەندییەكە ناوەرۆكی گفتوگۆكان ئاشكراناكات. ئەوەشی وت، بیرۆكەكە پەیوەندی بە “بینین”ەوەیە لەجیاتی “سەرپەرشتی”.

بیرۆكەكە ڕەنگدانەوەی “شێوازی مامەڵەی باوانە لەگەڵ منداڵە تازە پێگەیشتووەكانیاندا لە جیهانی ڕاستەقینەدا، كە تیایدا باوان بەشێوەیەكی گشتی دەزانن هاوڕێیانی منداڵەكانیان كێن و كەی پێكەوە دەبن- بەڵام گوێ بۆ وتووێژە تایبەتییەكانیان هەڵناخەن”.

كۆمپانیاكە ئاشكرایكرد، تایبەتمەندییە نوێیەكە لەڕێی توێژینەوەیەكەوە پەرەیپێدراوە كە لەگەڵ زیاتر لە 9 هەزار تازەپێگەیشتوو لەڕێی زۆرێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو دایك و باوك و تازەپێگەیشتووانەی لە گفتوگۆی بەردەوامدابوون دەربارەی چالاكییە ئۆنلاینەكانی منداڵەكە زیاتر بەشدار و متمانەیان بەخۆ هەبووە كاتێك ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ئۆنلاین بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

یوئێن: داعش بەكارهێنانی درۆنی لە عێراق زیادكردووە

بابەتی دواتر

دی یۆنگ یاخی بووە و سێ یانەی هەڵواسیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share