دی یۆنگ یاخی بووە و سێ یانەی هەڵواسیوە

فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی ئامادە نییە مووچەکەی کەم بکاتەوە، لە هەمان کاتدا دەرگای بە ڕووی یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی-دا داخستووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نووسیویەتی، فرینکی دی یۆنگ هەر سێ یانەی بەرشلۆنە، چێڵسی، یونایتدی هەڵواسیوە و سازش لەسەر مافە دارایی و وەرزشییەکانی ناکات.

یاریزانەکە ئامادە نەبووە مووچەکەی کەم بکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا ئامادە نەبووە لەگەڵ یانەکانی چێڵسی و یونایتد دەست بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی بکات.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک” ئاشکرای کردووە، خوان لاپۆرتا بڕیاریداوە سکاڵای یاسایی بە تۆمەتی “تاوانی دارایی” لەسەر جوسێپ بارتۆمیوی سەرۆکی پێشوو تۆمار بکات، کە لە نوێکردنەوەی بۆندەکانی دی یۆنگ، تێر شتیگن، کلیمۆنت لۆنگلێت، جێرارد پیکێ هەنگاوی نایاسایی ناوە.

بابەتی پێشتر

تایبەتمەندییەكی نوێی سناپچات.. باوان دەتوانن ئاگایان لە ئەژماری مناڵەكانیان بێت

بابەتی دواتر

بەڵگەنامەیەكی سەربازیی ئەمریكی: تەنێكی نامۆ لە فڕۆكەیەكی ئەتۆمی نزیكبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share