پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكرانەوە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە.
دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئاشكراكرد و دەڵێت، پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر بەرزدەبنەوە و سبەینێ خۆڵبارین سەرهەڵدەدات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی كەشناسیی عێراق، سبەینێ چوارشەممە خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سەرهەڵدەدات و هۆكارەكەی خێرابوونی بایە، بەڵام لە هەرێمی كوردسان و باكوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
دەستەی كەشناسی دەڵێت، كەشی پێنجشەممە لە سەرتاسەری عێراقدا ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باكوور هاوشێوەی ڕۆژانی پێشتر دەبن، بەڵام لە پارێزگا و ناوچەكانی باشوور پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە نزمدەبنەوە.