بە شێوازێكی سەیر گرتووخانەكەیان “شكاندووە”.. دەیان زیندانیكراو هەڵاتن

دەیان زیندانیكراو لە لوبنان هەڵاتن، منشاریان بردووەتە ژوورەوە و پەنجەرەی گرتووخانەكەیان شكاندووە.

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان “بە سەرسووڕمانەوە” هەواڵێكیان ڕاگەیاند و دەڵێن، 31 بەندكراو لە ناوەندی دەستبەسەركردنی ژێر كۆشكی دادوەری لە بەیروت هەڵاتوون.

ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند، بەندكراوەكان بە نهێنی منشاریان بردووەتە ناو گرتووخانەكە و پەنجەرەی ئاسنینی زیندانییەكەیان شكاندووە و دواتر لەوێوە هەڵاتوون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی دەسەڵاتی دادوەریی لوبنانەوە بڵاویكردەوە، بەندكراوە هەڵاتووەكان خەڵكی چەندین وڵاتن، لەوانە لوبنان و سوریا و فەڵەستین و كەسانی بیانی.

چالاكوانانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ، لەوانە بەسام قەنتاڕ سەرۆكی دەستەی نیشتمانیی مافەكانی مرۆڤ لە لوبنان دەڵێت، لەو گرتووخانەیەدا ئاوارەی سوری، ژنانی كارگوزاری بیانی دەستبەسەركرابوون و لە دۆخێكی مرۆیی نالەباردا ژیانیان دەگوزەراند.

بابەتی پێشتر

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share