تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر گیانیلەدەستدا

لە شاری هەولێر یەکێکی دیکە لە تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا کە ماوەی سێ رۆژ بووە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەو کەسەی ئەمڕۆ بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستداوە، ناوی چیازان حامد-ە و تەمەنی 19 ساڵە.

ئەو گەنجە خەڵکی شاری هەولێرە، پێشتر تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ماوەی سێ رۆژە لەنەخۆشخانە ماوەتەوە و ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

پێشتر کەسێکی دیکە کە خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوو بە هەمان نەخۆشی لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.

لەبارەی نەخۆشییەکەوە دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە هەولێر ژمارەیەک حاڵەت هەن و بەردەوام ئامادەکاری دەکرێت بۆ نەخۆشییەکە.

سەبارەت بە شاری سلێمانی سامان شێخ لەتیف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون نییە، بەڵام بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە ئامادەکاری کراوە.

بابەتی پێشتر

تەرمێک لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مردنی کەسێک بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share