پەرلەمانتارێك: دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و دابەشبوونی عێراق ڕوونادات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و دابەشبوونی عێراق بۆ سێ هەرێمی جیاواز ڕوونادات، ئاشكرایدەكات هەوڵێك هەیە پەرلەمانتارانی سەدر بگەڕێندرێنەوە بۆ پەرلەمان ئەگەر دواتر لە دادگای فیدراڵیی عێراق تانەی لێنەدرێت.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دوای كۆبوونەوەی جێنین پلاسخارت لەگەڵ موقتەدا سەدر هەوڵێك هەیە لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لێكنزیكبكرێنەوە، چونكە نەتەوە یەگكرتووەكان لەگەڵ ئەوەدا نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێتەوە و لەهەمانكاتدا دیموكراسییەت لە عێراقدا دەكەوێتە ژێرپرسیارەوە.

ڕاشیگەیاند، لایەنگرانی سەدر ڕۆژانە داواكاریی جیاوازیان هەیە و لەم قۆناغەی ئێستادا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دابەشبوونی عێراق بۆ سێ هەرێمی جیاواز ڕوونادات.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، لە ئێستادا هەوڵێك بۆ گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمان هەیە كە بە فۆڕمێكی نوێ دابڕێژرێتەوە بتوانرێت فراكسیۆنی سەدر بگەڕێندرێنەوە بەو مەرجەی دواتر لە دادگای فیدراڵیی عێراق تانەی لەسەر نەدرێت.

بابەتی پێشتر

مەدرید بەهرەدارێکی لاماسیای دەوێت

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە و برێت مەكگۆڕك كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share