مەدرید بەهرەدارێکی لاماسیای دەوێت

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بەهرەداری یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەست پێکردووە، کە پێشتر لە فێرگەی لاماسیاوە دەرکەوتووە.

ڕامۆن ئەلڤارێز دی مۆن، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئیکەر براڤۆی هێرشبەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن پێشکەش کردووە.

یاریزانەکە تەمەنی 17 ساڵە و دەتوانێت وەک هێرشبەری سەرەڕم، یان لە باڵی ڕاست یاری بکات، لە 14 یاریدا حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی بۆ تیپی لاوانی بایەرلیڤەرکوزن (خوار 19 ساڵ) تۆمارکردووە.

براڤۆ 14 یاری بۆ لاوانی ئیسپانیا (خوار 17 ساڵ) کردووە، 11 گۆڵی تۆمار کردووە، ساڵی 2010 تا 2021 لە لە فێرگەی لاماسیای بەرشەلۆنە بووە، جگە لە ڕیاڵ مەدرید، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەمان شێوە لە کێبڕکێدایە بۆ گواستنەوەی بەهرەدارەکە.

بابەتی پێشتر

درۆنێكی توركيا ژمارەیەك هاوڵاتی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن و دابەشبوونی عێراق ڕوونادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share