زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن

بەڕێوەبەری بنکەی جیهانیی بۆ توێژینەوە گەشەپێدەرەکان رایگەیاند، هەژاری بە رێژەی %3 بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 12  ملیۆن هاوڵاتیی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

سادق روکابی بەڕێوەبەری بنکەی جیهانیی بۆ توێژینەوە گەشەپێدەرەکان رایگەیاند، “رێژەی هەژاری لەساڵی 2018  بۆ 2022 لە عێراق بە رێژەیی %2 بۆ %3 بەرزبووەتەوە و هەریەکە لە بەسرە و میسان و ناسرییە لە باشوور و موسڵ لە باکوور هەژارترین شارەکانی وڵاتەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی داهاتی مانگێکیان ناگاتە 200 هەزار دیناری عێراقیی، زیاتر لە چارەکێکی هاوڵاتییانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن کە ژمارەی راستەقینەیان 12 ملیۆن و 600 هەزار هاوڵاتییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە ناویان لە لیستە رەسمییەکاندا هەیە

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە…
زیاتر ببینە

بانکی رافیدەین بۆ هاوڵاتییان: خۆتان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێگە ساختەکاندا بەدوور بگرن

بانکی رافیدەین پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەربارەی پێگە ئەلکترۆنییە ساختەکان ئاگادارییان دەکاتەوە. بانکی رافیدەین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share