شازادەی سعوودیە ژێر بە ژێر چێڵسی کڕیوە؟

تۆد بۆیلی و هاوڕێکانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای “کلێرلەیک کاپیتاڵ” یانەی چێڵسی ئینگلیزییان کڕیوە، ئەو کۆمپانیایەش سەرمایەکەی لە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیەوە بەدەستهێناوە.

تۆد بۆیلی و هاوکارانی بە هاوکاریی “کلێرلەیک کاپیتاڵ” تەواوی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسی-یان لە یانەی چێڵسی کڕییەوە، کۆمپانیاکە لەسەدا 60ی پشکەکانی بەردەکەوێت و بە تێچووی زیاتر لە دوو ملیار پاوەند لەناو هاوکێشەکەدایە، بەشەکەی دیکەش تایبەتە بە تۆد بۆیلی و هاوڕێکانی لە کۆی چوار ملیار و 250 ملیۆن پاوەند.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” نووسیویەتی، خاوەندارێتی چێڵسی جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ گزیکردنێک لە مامەڵەی کڕینی پشکەکانی یانەی چێڵسی ڕووینەداوە، بەڵکو “کلێرلەیک کاپیتاڵ”، تێچووی گواستنەوەی لە پشکی سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە بەکارنەهێناوە.

ئەگەر زانیارییەکان پشتڕاست بکرێنەوە و سعوودیەکان بخزێنرێنە نێو هاوکێشەکەوە، ڕەنگە یانەکە ڕووبەڕووی ڕێکاریی یاسایی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كاتی كۆبوونەوەكەی هادی عامری و موقتەدا سەدر ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 35 كەسی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share