بارنێت بۆ مۆرینیۆ: کێشەی بەیل چییە؟ بەشی هەموو ژیانی پارەی هەیە

لێپرسراوی کارەکانی بەیل بەتوندی وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

لێپرسراوی کارەکانی گاریس بەیل، جوناسان بارنێت بە لێدوانەکانی دووپاتیدەکاتەوە، کێشەیان لەگەڵ جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامدا هەیە.

لاوازی ئاستی گاریس بەیل کاریگەری لەسەر پێگەکەی لە پێکهاتەی یانەکان دروستکردووە، سەرەتا لەلایەن کارلۆ ئەنچلۆتی و پاشان زینەدین زێدان و لە ئێستاشدا لەلایەن جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامەوە پشتگوێخراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیانکردووە، کە لەدوای ڕوبەڕوبوونەوەی مانچستەر سیتی، مۆرینیۆ لێپرسینەوەی لە شەمەندۆفێرەکەی وێڵز کردووە و ڕایگەیاندووە، کە هیچ هیوایەکی پێی نەماوە، چونکە لە کاتێکدا یانەکەی پێویستی پێی بووە، نە دەرکەوتووە و نە پێکانەکان ڕێگەیان پێداوە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی دروستی یاریکردن.

جۆناسان بارنێت، لێپرسراوی کارەکانی گاریس بەیل

لەم بارەیەوە جوناسان بارنێتی لێپرسراوی کارەکانی بەیل وەڵامی ناڕاستەوخۆی مۆرینیۆ دەداتەوە و بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” بەیل کێشەی چییە؟ هەر کاتێک لێم دەپرسن بەیل چی بەسەرهاتووە، ڕاستەوخۆ دەڵێم: بە درێژایی مێژووی تۆپی پێی ئینگلیز، لە هەموو یاریزانە بەریتانیەکان زیاتر نازناوی بەدەستهێناوە، لەڕووی داراییشەوە کارێکی ناوازەی کردووە و بەشی هەموو ژیانی پارەی کۆکردووەتەوە”.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا، بەیل لە تۆتنهام متمانەی مۆرینیۆی لەدەستداوە و گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 مسۆگەرە، لێدوانەکانی جوناسان بارنێتی لێپرسراوی کارەکانی دەریدەخەن کە کێشەی لەگەڵ ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەکەشدا هەیە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی یوروپالیگ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مباپێ لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share