لوکلێر دانی پێدا نا: کێشەکە ئێمەین نەک فێراری

چارل لوکلێر، شۆفێری تیمی فێراری لە بواری “فۆرمولا 1” دووپاتی دەکاتەوە، لەم وەرزەدا ئوتۆمبێلەکەیان زۆر بەهێزە، بەڵام نەیانتوانیوە هەلەکە بقۆزنەوە.

چارل لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری لە بواری “فۆرمولا 1” بە (BBC) ڕاگەیاندووە، “ئەنجامەکە بردنەوە بێت یان دۆڕاندن و چوونە دەرەوە لە مەیدانی پێشبڕکێ، سەرجەم پێشبڕکێکانی ئەم وەرزە بۆ ئێمە هەستیار بووە، وەرزی ڕابردوو هەنگاومان دەنا بەرەو بردنەوە، بەڵام ئوتۆمبێلەکانمان تێکدەچوون، هەندێک جاری دیکەش بابەتی دیکە ڕوویدەدا، لەم وەرزەدا ئوتۆمبێلەکانمان زۆر بەهێزن، بەداخەوە نەمانتوانیوە بەپێی پێویست سوودیان لێوەربگرین، لە گەڕی یەکەمی پاڵەوانێتی جیهاندا باش نەبووین، هیوادارم لە گەڕی دووەمدا ئەنجامەکانمان باشتر ببن.”

لوکلێر کە لەم وەرزەدا شۆفێری سەرەکیی تیمی فێرارییە، بە بەهێزترین ئوتۆمبێلەوە لەم وەرزەدا 178 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی شۆفێراندایە، پلەی یەکەم بۆ ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی و شۆفێری تیمی ڕێدبوڵە بە 258 خاڵەوە.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ: پیلۆسی شێتە و بیانووی داوە بە چین

بابەتی دواتر

چێڵسی بۆ بەرشلۆنە: 70 ملیۆن و ئەلۆنسۆ بۆ ئێوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share