لیڤاندۆڤیسکی چاوەڕێی وەڵامی بایرن میونشنە

داهاتووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ڕوونە کە لە یانەی بایرن میونشنە، بەڵام ئەوەی دیارنییە ماوەی بەردەوامبوونی لەیانە باڤارییەکە چەندە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، یاریزانە 33 ساڵەکە دەیەوێت بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە، بەڵام یانە ئەڵمانییەکەی هیچ هەنگاوێکی بەو ئاڕاستەیە نەناوە.

بۆندی “لیڤا” تاوەکو هاوینی 2023 لە بایرن میونشن بەردەوامی دەبێت، ناوبراو دەیەوێت تاوەکو 2026 نوێیبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ ئۆلیڤەر کان گفتوگۆی کردووە، بەڵێنی ئەوەیان پێدەاوە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەڵامبدرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەداونەتەوە.

ڕۆمانۆ نووسیویەتی، پەیوەندی لێپرسراوی کارەکانی لیڤاندۆڤیسکی و ئیدارەی بایرن باش نییە، ڕەنگە هەر خەمساردییەک لە جەمسەری ئۆلیڤەر کانەوە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی پەیوەندیی نێوانیان.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی دووبارە ماندەگرن

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: زیاتر لە 500 هەزار ئۆكرانی ئاوارەبوون ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share