(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ ڕۆما برده‌وه‌

یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ڕۆما ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می کالچیۆ له‌ یاریگای یوڤانتۆس ئارینا میوانداریی ڕۆمای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری له‌ خوله‌کی 16 له‌لایه‌ن مۆیس کینه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ڕۆما به‌ 15 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ وه‌ک هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤانتۆس به‌کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌مه‌وه‌ بۆ حه‌وته‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا تۆمارکرد

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای دۆڕاندنێک و دوو یه‌کسانبوون، چواره‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئیمارات ئه‌نجامدا و…
Total
0
Share