ئیدین هازاردی به‌لجیلکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له‌و ساته‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه کردووه تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه چوار یاری له‌سه‌ریه‌ک ئه‌نجامبدات.
له ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا، هازاردی به‌لجیکی له مه‌درید هه‌شتجار دووچاری پێکان بووه، پێکان له قوله پێی، قاچه‌کانی و ڕانی، له ساتی یه‌که‌م پێکانیه‌وه تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه له چوار ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کدا یاریبکات، واتا ئه‌وپه‌ڕی توانیویه‌تی سێ یاری ئه‌نجامبدات و دووچاری پێکان بووه، پاشان توشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا و شه‌وی ڕابردوو به‌رانبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دووباره پێکرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووه، هازارد له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی یاریکردنی له شاری له‌نده‌ن بۆ یانه‌ی چێڵسی حه‌وتجار دووچاری پێکان بووه، به‌ڵام له مه‌درید له ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا ڕوبه‌ڕوی هه‌شت پێکان بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به گاریس به‌یل به‌راورد بکرێت.
ئه‌ستێره به‌لجیکیه‌که ته‌نها له ده‌ستپێکی ئه‌م وه‌رزه‌وه سێ‌جار تووشی پێکان بووه، وه‌رزی ڕابردوو له‌سه‌دا (33.6) به‌شداری یارییه‌کانی مێره‌نگی کردووه، له‌م وه‌رزه له‌سه‌دا (25) و کۆی گشتی به‌شداریکردنی له ماوه‌ی 16 مانگدا بۆ ڕیاڵ مه‌درید ته‌نها له‌سه‌دا (31.8) بووه، که هه‌مان ڕێژه‌ی گاریس به‌یلی ویڵزییه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو (هازارد و به‌یل) له خه‌سڵه‌ته‌کاندا هاوشێوه‌ن و سوودیان به لۆس بلانکۆس نه‌گه‌یاندووه، هه‌ردووکیان له‌سه‌ر ئاستی توانا جه‌سته‌ییه‌کان نه‌یانتوانیوه وه‌ک سه‌رده‌می پریمه‌رلیگ ده‌ربکه‌ون، موچه‌ی خه‌یاڵی به‌ده‌ستده‌هێنن، ئاستیان خراپه و له پێکانه‌کان به‌رده‌وامن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه پشکنینی کۆتایی بۆ یاریزانه ناوداره‌که‌ی به‌لجیکا بکرێت، که دووچاری ئازاری ماسولکه‌ی ڕانی هاتووه و ده‌رده‌که‌وێت بۆ جاری هه‌شته‌م چه‌ند له یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وه.