شێخانی سعوودیە و ئیمارات چاویان لە لیڤەرپوڵە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا ئاماژە بە هەوڵی وەبەرهێنەرانی کەنداوی عەرەبی دەکەن، بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی لیڤەرپوڵ.

ماڵپەڕی “ئەرابیان بزنس” لە زاری کۆنراد ویچێک لە تۆڕی “گڵۆباڵ داتا”وە بڵاویکردووەتەوە، نرخی پشکەکانی “فینوەی سپۆرتس گروپ” لە یانەی لیڤەرپوڵ گەیشتووەتە پێنج ملیار پاوەند، دابینکردنی ئەو نرخەش بۆ وەبەرهێنەرانی کەنداوی عەرەبی مەحاڵ نییە.

نوێنەرانی گۆڵدمان ساکس و مۆرگان ستانلی نەیانتوانیوە ناوی کۆمپانیا، یاخود وەبەرهێنەرە کڕیارەکانی لیڤەرپوڵ ئاشکرابکەن و بەنهێنی ناوەکانیان پاراستووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت شێخەکانی ئیمارات و سعوودیە بن.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کۆمپانیای “دوبەی ئینتەرناشناڵ کەپیتاڵ” یەکێکە لە کڕیارەکان، ئەم گروپەش لەلایەن شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوومی حاکمی ئەمارەی دوبەی-یەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

هەروەها سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە یەکێکی دیکەیە لە کڕیارەکان، کە لەلایەن شێخ محەممەد بن سەلمانی شازادەی سعوودیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسکی سزا دەدرێت؟

بابەتی دواتر

29 كەس لە شارێكی كوردستان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share