ڕۆناڵدۆ نرخی بلیتی بەرزکردۆتەوە

یانەی ئیتیحاد بلیتی یاریی داهاتوویانی خستە بازاڕەوە کە بڕیارە بەرامبەر یانەى نەسڕی پێشەنگ بێت لە هەفتەى 20ی خولی ڕەوشەنی سعودیدا.

نەسڕ 46 خاڵی هەیە و بەجیاوازی دوو خاڵ لە پێش یانەى ئیتیحادەوە دەبینرێت.

نرخەکان بەرزبونەوەى بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لە چاو یارییەکانی ڕابردووی یانەى ئیتیحاد.

نرخی یەک بلیت 100 ڕیاڵ سعودییە لەکاتێکدا نرخی یاریی ڕابردووی یانەى ئیتیحاد تەنها 20 ڕیاڵ بووە.

بەرزبونەوەى ئەو نرخە بەهۆی ڕکابەری بەهێزی نێوان نەسڕ و سعودیەوەیە و بە بونی ڕۆناڵدۆش یاریگاکان پڕتر بوون لە هاندەر.

لە یەک کاتژمێردا لەسەر ئینتەرنێت 20 هەزار بلیت فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share