كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی دوای كلاسیكۆ

كارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە بەرشلۆنە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە، بەڵام خۆیان بە شایستەی گەیشتن بە یاریی كۆتایی دادەنێت.

ئەنچیلۆتی دەڵێت: “تایمی یەكەم ئێمە باشتربووین، بەڵام تایمی دووەم یارییەكە زیاتر هاوسەنگبوو.”

ئەنچیلۆتی دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر ئەنجامی یارییەكە نەشاردەوە و ستایشی ئاستی بەرزی ڕكابەرەكەشی كرد.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

– تایمی یەكەم باشتربووین و تایمی دووەم یارییەكە هاوسەنگبوو

– یارییەكە قورسبوو هەردوو تیپەكە زۆر باش یارییانكرد

– بەشێوەیەكی باش دەستمانكرد بە یارییەكە بەڵام تایمی دووەم ڕیتمی یاریكردنمان خاوبووەوە

– ماندووبووین بەڵام دڵخۆشین

– دەمانزانی یارییەكە هاوسەنگدەبێت

– یارییەكی بەهێزبوو، وێنەیەكی جوانی تۆپی پێی ئیسپانیامان پیشاندا

– نە ڕیاڵ مەدرید كۆنتڕۆڵی یاریگای گرتبوو نە بەرشلۆنە، یارییەكە هاوسەنگبوو

– هەرسێ گۆڵەكە جوانبوون، ئەنجامی كاركردنی تیپەكە بوون

– ئەگەر ڕاست قسەبكەین بەرشلۆنە یارییەكی باشی كرد

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی دوای كلاسیكۆ

بابەتی دواتر

مێسی بۆ یارییكردن ئامادە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share