مستەفا کازمی: هێرشەکانی داعش بێ تۆڵە نابێت

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکەی  شەوی رابردووی داعش بۆ سەر گوندی خدر جیجەی سنووری قەرەچوغ بەبێ تۆڵەکردنەوە نابێت، جەختیکردەوە لەوەی هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق.

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە گرنگییەکی گەورەوە چاودێریی هێرشکردنی ترسنۆکانەی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە کردووە لە نزیک چیای قەرەچووخ، کە تێیدا ژمارەیەک سڤیل و هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و برینداربوون”.

جەختیشیکردووەتەوە، “ئەو هێرشە ترسنۆکانە بەبێ تۆڵەی دادپەروەرانە بەرامبەر ئەنجامدەرانی نابێت”.

کازمی ڕایگەیاندووە، “هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە سیستمی بەرگریی عێراق هاوشانی هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایشی شار و ناوچە جیاوازەکانی عێراق کاردەکەن”.

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە گوندی خدر جیجە لە سنووری قەرەچوغ ئەنجامدا و بەهۆیەوە 13 هاوڵاتیی سیڤل و پێشمەرگە شەهیدبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ…
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share