ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە سنووری شاری هەولێر و ئیدارەی گەرمیان تۆز و خۆڵەکە لە کاتەکانی ئێوارەدا زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها لە شاری کەرکوک لە کاتەکانی ئێوارەدا تۆز و خۆڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: هەوڵدەدەین قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە بکەینەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەربارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، “هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەدەین”. شاهۆ عوسمان جێگری…
Total
0
Share