پێچەوانەی شار و ناوچە گەرمەكانی عێراق كە لەم ماوەیەدا ڕۆژان و كاتژمێرەكانی دەوامیان كەمكردەوە، لە قەزای كفری دەوام زیادكرا.
لە نوسراوێكدا كە قایمقامیەتی قەزای كفری بە ژمارە 1020 لە 27ی تەمموزی ڕابردوو ئاراستەی گشت بەڕێوەبەرایەتیی ناحییەكان كراوە، ڕۆژانی دەوامی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بە یەكشەممە تا پێنجشەممە دیاریكراوە، بەبێ ئاماژەدان بە سیستمی تەناوب كە بەهۆی دۆخی مووچەوە لە هەندێك لە فەرمانگەكاندا پەیڕەودەكرێت.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، دەوام ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.
نوسراوەكە لەكاتێكدا كفری و ناوچەكانی دەوروبەری یەكێكن لە ناوچە گەرمەكانی هەرێمی كوردستان.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە هەندێك لە شارەكانی عێراق ڕۆژانی پشوو و كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی دەوام بڕیاریان لەسەر درا.