چین ژمارەیەك بڕیاری دژی ئەمریكا دەركرد

دوای سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان، دەسەڵاتدارانی چین ژمارەیەك بڕیاریان دژی ئەمریكا دەركرد و لە گرنگترینیان ڕاگرتنی گفتوگۆی ئاسایشی كەشتیوانییە لەگەڵ ئەمریكا.

ئەمڕۆ هەینی، حكومەتی چین بڕیاریدا گفتوگۆی سەربازیی لەگەڵ ئەمریكا و كاری هاوبەش بۆ بنبڕكردنی تاوان لە سنوورەكان لەگەڵ ئەمریكا ڕابگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، “چین بڕیاریدا گفتوگۆی ئاسایشی كەشتیوانیی لەگەڵ ئەمریكا ڕابگرێت”.

جەختیكردووەتەوە، مانۆڕە سەربازییەكانی چین لە دوورگەی تایوان بەردەوامدەبن.

بابەتی پێشتر

نوێژی هەینیی سەدرییەكان: دووبارە پشتگیریی داواكاریی سەدر دەكەین و سەڵەواتی لەسەر دەدەین

بابەتی دواتر

بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share