بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراقی لە کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو سیخوڕی سەربە ڕێکخراوی داعشی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “دوو تیرۆریستی داواکراو بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لە کەرکوک دەستگیرکران کە سیخوڕییان بۆ ڕێکخراوی داعش کردووە”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو دوو کەسە دانیان بەوەداناوە کە زانیارییان بۆ ڕێکخراوی داعش گواستووەتەوە و لەبارەی ناو و شوێنی هێزە ئەمنییەکان و چالاکییەکانیان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوەکان دەستییان پێکردووە و دوای لیکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە.
وكالة الاستخبارات تلقي القبض على إرهابيين قدما معلومات لداعش عن القوات الأمنية في كركوك pic.twitter.com/Wjb29MFmfD
— وزارة الداخلية العراقية (@socialmoigoviq) November 29, 2020
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە کە بەرپرسێکی داعشیان دەستگیرکردووە لە کەرکوک و بەرپرسی ئیدارەی سەربازیی داعش بووە لە کەرکوک.