یوڤانتۆس پێشنیازی کڕینی یاریزانێکی به‌رشلۆنه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

به‌رشلۆنه‌،کۆتینیۆی پێشکه‌شی یانه‌ی یوڤانتۆس کردووه‌

سه‌رچاوه‌ ئیتاڵییه‌کان ئاماژه‌ به‌ جموجۆڵێکی هونه‌ری – بازرگانی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌که‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی کالچیۆ میرکاتۆ که‌ له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئیتاڵیا‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ جگه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی یاریزانان هێشتا پێویستی به‌ فرۆشتنی یاریزانانی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌لێنه‌ داراییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ له‌ تۆپی پێی یانه‌که‌ که‌وتووه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ده‌ستبه‌رداری یه‌کێک له‌ ئه‌نتوان گریزمان، یان فیلیپی کۆتینیۆ ببن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤانتۆس پێکهێناوه‌ و پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌که‌یان بۆ به‌ڕێوبه‌رانی لاڤیکیا سنیۆرا کردووه‌، له‌به‌رانبه‌ردا فابیۆ پاراتیچی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ ئیتاڵییه‌که‌ ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێک به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بنێت.

فیلیپی کۆینیۆ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌

له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینی ڕابردوو دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان پێکهێنا و ئاڵوگۆڕی ئارسه‌ر مێلۆی به‌رازیلیان به‌ میرالیم پیانیچی بۆسنی ئه‌نجامدا، سه‌رجچوه‌کان به‌دووری نازانن بارسا یاریزانێکی به‌رازیلی دیکه‌ ئاڕاسته‌ی یوڤانتۆس بکات، به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ به‌هۆی بوونی دیبالا، بێرناردێسکی، ئارۆن ڕامسی،هه‌روه‌ها به‌رزی موچه‌ی کۆرینیۆ پێیان وابووه‌ گواستنه‌وه‌که‌ سوودێکی ئه‌وتۆی نابێت.

بابەتی پێشتر

یەکێتی و گۆڕان لەسەر لامەرکەزیی سلێمانی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

هەواڵگریی کەرکوک دوو سیخوڕی داعشی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share