نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 95 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 94 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تەكساس بە 88 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین كردووە.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

نانسی پیلۆسی: ڕێگەنادەین چین تایوان گۆشەگیر بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share