دانیمارك هێزەكانی لە عێراق و سوریا دەكشێنێتەوە

وەزارەتی بەرگریی دانیمارك كشانەوەی سەرجەم سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە، فەرماندەیی سەربازی بڕیاریداوە بە كشانەوە و گەڕانەوە بۆ دانیمارك. ئەوەشی گەڕاندووەتەوە بۆ پاشەكشەی ژمارەی تیرۆرستانی داعش كە چیتر پێویست بە پاڵپشتی و بەشدارییان ناكات، هەروەك بەهۆی پێویستییان بە هێزەكانیان لە وڵاتەكەدا.

لە كاتێكی پێشتردا میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ناتۆ چاوخشاندنەوە بە سیاسەتی بەرگریی خۆیدا دەكات بەهۆی جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا.

بەپێی میدیاكان، ستراتیژی نوێی ناتۆ داوا لە هاوپەیمانانی دەكات لە ئەوروپای رۆژهەڵات كە چاوەڕوانیی پاڵپشتیی ئەمریكا نەكەن، ئەگەر هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەكانیان رووبدات، بەڵكو هێزەكانیان زیادبكەن بۆ ئەو ئەگەرە.

دانیمارك ئەندامە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تەمموزی 2014ەوە و 300 سەرباز و راوێژكاری سەربازی لە عێراق و سوریا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share