نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە و دۆخی عێراقیان تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراقیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە كە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەرژەوەندیی وڵات بكەنە كاری لە پێشینەیان و چارەسەرێك بۆ قەیرانەكانی عێراق بدۆزرێنەوە.