موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، عێراق لەبەردەم هەلێكی زێڕیندایە بۆ گۆڕانكاريی ڕیشەیی و دەشڵێت، “حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێك بێت”.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا ڕایگەیاند، پێویستە یەكڕیزی لەسەر بنەما گشتییەكان و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا ئاسمانییەكاندا، وتیشی، “یەكڕیزیی زۆر گرنگە لەسەر بنەمای خۆشەویستیی ڕاستەقینە بۆ نیشتمان و لەسەر بنەمای چاكسازی و لەناوبردنی گەندەڵی بێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لەبەردەم هەلێكی زێڕیندایە بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریدا و وتیشی، “نابێت حەشدی شەعبی سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی بێت.