مامۆستا یەكگرتووەكە ڕوونكردنەوە دەدات.. “بەبێ زانیاری و بەهەڵە لەوێبووم”

عوسمان ئەحمەد ڕەسوڵ ئەو مامۆستایەیە كە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێرە و لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، “بەهەڵە لەوێبووم و بمانزانیایە بەشداریی ئەو ئاهەنگە و وێنەگرتنەكەشم نەكرد.”

لە ڕوونكردنەوەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە دەڵێت، ” ماوەی حەوت ساڵە لە چاكسازیی گەوران وەكو هەر مامۆستایەكی دیكە وانە بە سزادراوان دەڵێمەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك نەریتی ساڵانە ئەمساڵیش بەئامادەبوونی خوێندكاران و مامۆستایان و میوانەكان ‏ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندكاران لە خوێندنگەی چاكسازیی گەوران سازدرابوو.

ئەو مامۆستایە ڕاشیگەیاندووە، “من ئەگەر بمانزانیایە ئەو كەسە لەوێیە هەرگیز بەشداریی ئەو ئاهەنگەم نەدەكرد و ئێستاش ‏كە بەبێ زانیاری و بەهەڵە لەوێبووم و وێنەم گیراوە، داوای لێبوردن لە گیانی پاك و ‏خوێنی بە ناحەق ڕژاوی دكتۆر وشیار و خێزان و مناڵەكانی و كەسوكار و بنەماڵە ‏بەڕێزەكەیان و خوشكانم لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان-یش دەكەن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندكارانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی هەولێر ڕێكخرا، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە كە یەكێكك لەو سزادراوانەی لە ئاهەنگەكەی بۆ ڕێكخرا بوو دكتۆر هۆشیاری تیرۆر كرد، ‏بڕیاری لەسێدارەدانی هەیە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری بایرن پێش یاریی ئینتراخت

بابەتی دواتر

وێنە و زانیاری.. بەنزینی بازرگانیی یەكێك لە وێستگەكانی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share