دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بێ یانەن

هەردوو ئەستێرەی دێرینی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیسكۆ و مارسیلۆ تا ئێستا پەیوەندیان بە هیچ یانەیەكەوە نەكردووە.

سەرباری ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێزی لە هەردوو یاریزان ئیسكۆ و مارسیلۆ گرت و ماڵئاوایی لێكردن، بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەك نەهاتون بەدەمیانەوە.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید سەربەستی كردون لەوەی یانەی نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچیان موشتەرییەكی جدییان نییە.

هەردوو یاریزانەكە ئێستا شوێنی ڕاهێنانكردنیان بۆ دابینكراوە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان تا ئەوكاتەی یانەی نوێ بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.

بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەك بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ هیچیان نەكردووە لەكاتێكدا بە خۆڕایی دەتوانن بیانبەنە ڕیزەكانیانەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات. یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد…
Total
0
Share