مباپێ: نامەوێت بۆندێک واژووبکەم و دوای ساڵێک بڕۆم

کیلیان مباپێ ئاماژەیەکی بەهێز بۆ یانە خوازیارەکانی دەکات

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان، کیلیان مباپێ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیام ئاڕاستەی یانە داواکارەکانی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیارینەداوە بۆندی نوێ لەگەڵ یانە فەرەنسیەکەی واژووبکات.

بۆندی مباپێ هاوینی 2022 کۆتاییدێت، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بە بڕی 150 بۆ 222 ملیۆن دەتوانێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لە بەرانبەردا ئیدارەی ناسڕ خلێفی ناتوانن ڕێگری لە خواستەکانی بکەن، چونکە یاریزانە ناودارەکە بۆندەکەی بەرەو کۆتایی دەڕوات و نوێنەنکردنەوەی واتای ئەوەیە دوو وەرزی داهاتوو بێبەرانبەر دەتوانێت بڕوات.

میدیاکانی ئیسپانیا و ئەوروپا بەگشتی، ئاسکە فەرەنسیەکە بە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ دەبەستنەوە و بەردەوام لەو بارەیەوە زانیاری بڵاودەکەنەوە، بەتایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید کە لە پلانیدایە شۆڕشێکی نوێ لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەرپا بکات.

میدیاکان لەم بارەیەوە پرسیار لە یاریزانەکە دەکەن، ئەویش لە وەڵامدا ڕایدەگەیەنێت، ” لەگەڵ ئیدارەی پاریس لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕداین بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی گونجاو، پێموتوون بیر لە ئۆفەرە نوێیەکان دەکەمەوە، چونکە کە واژوومکرد بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە پاریسەوە دەبەسترێمەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” لێرە زۆر بەختەوەرم و هەمیشە بەو شێوەیە بووم، یانە و هاندەران پاڵپشتم بوون، بۆیە بۆ هەتا هەتایە سوپاسگوزاریان دەبم، بەڵام دەمەوێت بیر لەوە بکەمەوە لە ساڵانی داهاتوو چی بکەم، دەمەوێت لە کوێ بم؟ بیر لەوە دەکەمەوە.. دەمەوێت بە خێراترین کات بڕیاربدەم، ئەگەر ئێستاش بڕیاری کۆتاییام بزانیایە پێمدەوتن”.

کیلیان ڕوونکردنەوەیەک دەدات کە هاوشێوەی پەیامە بۆ یانە خوازیارەکانی و دەڵێت، ” نامەوێت بۆندێک لەگەڵ پاریس واژووبکەم و دوای وەرزێک بڵێم ئەڕۆم، ئەگەر بڕیار لە بەردەوامبوون بدەم پێویستم بە کات دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی ڕونكردنەوە لەسەر ڕوداوی دزینی ئۆتۆمبیلێك لە گەراجێكدا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share