كاری دووەم لە پلە باڵاكان قەدەغە دەكرێت

بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كاری دووەمیان لێ قەدەغە دەكرێت و چیتر ناتوانن لە كەرتی تایبەت كار بكەن.

ئەنجومەنی وەزیران، بە نووسراوێکی فەرمی، وەزارەتی دارایی ئاگاداردەکاتەوە، کە نابێت فەرمانبەرانی پلە تایبەت و باڵا لە کەرتی تایبەتدا کاربکەن.

بەپێی نووسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، هاتووە، “لەسەر کارکردنی فەرمانبەران دوای دەوامی فەرمی، فەرمانبەرانی پلە تایبەت و پلە باڵا، تا لەو پلەیەدا بن، نابێت لە کەرتی تایبەتدا کار بکەن”.

بۆیە لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی وەزارەتەكانی دیكەی ئاگاداركردووەتەوە، دەبێت فەرمانگە و وەزارەتەکان ناوەڕۆکی بڕیارەکەی حكومەت جێبەجێ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share