نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوەکەی گەڕەکی کوردسات

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوەکەی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات سێ کەس برینداربوون و تۆمەتبارانی رووداوەکەش دەستگیرکراون.

سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لەنێوان دوو بنەماڵەدا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبووە و لایەنێکیان دەسترێژی گوللەیان لە لایەنەکەی دیکە کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا ئەفسەرێک و کارمەندێکی پۆلیس و کەسێکی مەدەنی کە پەیوەندی بە شەڕەکەوە نەبووە بە گوللە برینداربوون، سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە و برینەکانیان سەخت نییە.

باسیلەوەشکرد، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکان سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
Total
0
Share