بەرشلۆنە هەشتی بۆ فرۆشتنە و دیپای لە چاوەڕوانیدایە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی ئاگادار کردووەتەوە، کە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 دەستبەرداریان دەبن.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نووسیویەتی، پرۆسەی نوێکردنەوەی پێکهاتەی یانەی بەرشلۆنە دەستی پێکردووە، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرانی بارسا هەشت یاریزانیان ئاگادار کردووەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی نوێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە.

یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە، ساموێل ئومتیتی، نیتۆ، ئۆسکار مینگوێزا، کلیمۆنت لۆنگلێت، ڕیکی پوج، مارتن برەیزوایت، ئاداما تراوری، لوک دی یۆنگ. هەندێک لەو یاریزانانە بەشێوەی خواستن ڕەوانەی یانەی دیکە دەکرێت و هەندێکی دیکە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و نوێ ناکرێتەوە.

لە بەرامبەردا، بۆردی وەرزشیی یانەکە لەبارەی دۆخی مێمفس دیپای-یەوە بەو دەرەنجامە گەیشتووە، کە چاوەڕوانی یاریزانە هاتووەکان بکەن بەتایبەت لیڤاندۆڤسکی، ئەگەر سەرکەوتوو بوون لە کڕینی “لیڤا” ڕاستەوخۆ دیپای دەفرۆشن، بەپێچەوانەوە هێرشبەرە هۆڵەندییەکە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئیتۆ خۆی لە کچەکەی بێبەری کردووە: پارە نادەم

بابەتی دواتر

پلانی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید: لیستی ڕۆیشتووان ماویەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share