دۆسییەی گەندەڵی دادوەران؛ خولی ئیتاڵیای هەژاند

پاش ئەوەی داواکاریی گشتی ئیتاڵیا لەسەر دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسی دادوەرانی خولی ئیتاڵیا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتکرد، لە ئێستادا دۆسییەی گەورە ئاشکرابووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتـی ئیتاڵی، داواکاری گشتی شاری میلانۆی ئیتاڵیا سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی جیانلوکا رۆکی، سەرۆکی دەستەی دایریکردنی دادوەرانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا لەسەر دۆسییە گەندەڵی ڕاپێچی بەردەم دادگا کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی دەستەی دایریکردنی دادوەرانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بەهۆی دەستێوەردان و دانانی چەند دادوەرێک لەبەرژەوەندی چەند یانەیەک و فشار خستنە سەر دادوەرانی ژووری ڤاڕ لێپێچینەوەی لێدەکرێت.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەڵەکان و گەندەڵییەکان لەسەر وەرزی ڕابردوون کە تێیدا ناپۆلی بە جیاوازیی یەک خاڵ نازناوەکەی بەدەستهێنا و بەشێک لە دۆسییەکانیش پەیوەستن بەو هەڵانەی لە دژی یانەی ئینتەر میلان گیراون و پاشان چەند یارییەکی پەیوەست بە ڕۆما، هێلاس بیرۆنا و میلان کە دادوەران بڕیاریان لە بەرژوەندی داون.

بۆ نازناوی وەرزی ڕابردوو و ئەگەری سزادانیش ئەوشخراوەتەڕوو، تا یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکان هیچ بڕیارێک نادرێت و ئەو هەواڵانەشی باس لە تێوەگلانی یاریزانان و دەستەڕاهێنەرانی یانەکانی ئیتاڵیا دەکەن ناڕاستن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share