دۆناروما بێبەرانبەر.. گۆڵپارێزە بەهرەدارەکەی میلان پێنج بژاردەی لەبەردەمدایە

جیانلویجی دۆناروما داوای موچەی خەیاڵی لە یانەی میلان کردووە و یانە داواکارەکانی چاوەڕوانن

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کەمی گۆڵپارێزی کوالیتی بەرز و بەهرەدار، یانە گەورەکانی ئەوروپا سەدان ملیۆن یورۆیان لە کڕینی چەند گۆڵپارێزێکدا بەکارخستووە.

گرنگترین بۆندەکان لەلایەن یانەی لیڤەرپوڵەوە لەگەڵ ئالیسۆن بیکەر بەبڕی (62) ملیۆن یورۆ واژووکرا، یەکێکی دیکە لە بۆندە گرانبەهاکان کە تەواوی ڕیکۆردەکانی شکاند لەلایەن یانەی چێڵسییەوە لەگەڵ کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئیسپانی بەبڕی 80 ملیۆن واژووکرا.

جیانلویجی دۆناروما یەکێکە لە گرانبەهاکانی بواری وەرزش، بەڵام تەنها شەش مانگ لە بۆندەکەیدا ماوە و لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، بەم هۆیەوە ئیدارەی یانە لۆمپاردییەکە هەموو هەوڵەکانیان بەگەڕخستووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستێکەی تاوەکو لە هاوینی داهاتوو بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی تر نەکات.

بەڕێوبەرانی ڕۆسۆنێری پێشنیازیان بۆ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی “دۆنا” کردووە، گرێبەستی نێوانیان بە موچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یورۆ نوێبکرێتەوە، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیدەکاتەوە و داوای بڕی 10 ملیۆنی کردووە، ئەم نرخەش لەئێستادا بۆ میلان مەحاڵە پێشکەشی یاریزانێک بکرێت.

دۆناروما دەستەوسان نەوەستاوە، بەهۆی بەهرە ناوازەکەیەوە لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە و لە ئەگەری بێبەرانبەربوونیدا پێنج بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت:

بەردەوامبوون لە میلان

چەندینجار گۆڵپارێزە لاوەکەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت لە میلان بەردەوامبێت، سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا جەمسەرەکان بەڕێککەوتن نەگەیشتوون، بەڵام پێناچێت بە ئاسانی دەستبەرداریبن و نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان ئەگەرێکی بەهێزە.

پاریس سانت جێرمان و سێ یانەی دیکە

یانەکانی پاریس سانت جێرمان، چێڵسی، مانچستەر یونایتد، یوڤانتۆس لە ساڵانی ڕابردوو و تەنانەت لە ئێستاشدا خواستیان لەسەر گواستنەوەی زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا نیشانداوە.

هەریەکێک لەم چوار یانەیە ئامادەبوون داواکاری و مەرجەکانی جێبەجێبکەن، ئەگەر لەگەڵ میلان بە ڕێککەوتنێک نەگات، پەیوەندیکردنی بە پاریس سانت جێرمان لە یانەکانی تر ئەگەرێکی بەهێزترە.

بابەتی پێشتر

چاڤی و کرۆیف دەگەڕێنێتەوە.. ئەگەر ڤیکتۆر فۆنت ببێتە سەرۆکی بەرشلۆنە چی دەکات؟

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: سیستمی سیاسی سەركەوتوو نەبوو لە خزمەتكردنی عێراقییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share