ئاستی پیسبوونی ژینگەی عێراق بەرزە و ڕێژەی سەوزاییش کەمبووەتەوە

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باس لە بەرزی ئاستی پیسبوونی ژینگەی عێراق دەکەن، لەگەڵ ‏ئەوەی بەراورد بە ئاستی پیسبوونی ژینگەكەی لە ساڵی 2019دا، دابەزیوە.‏

دوایین ڕاپۆرتی پێگەی نۆمپیۆ، کە تایبەتە بە ئاستی بژێویی وڵاتانی جیهان، کە لە مانگی ‏نیسانی 2022دا بڵاویکردووەتەوە، دەریدەخات، “ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگەی عێراق ‏گەیشتووەتە 73.59%، لەکاتێکدا بەراورد بە ساڵی 2019 دابەزیوە و لەو ساڵەدا ئاستی ‏پیسبوونی ژینگەی وڵاتەكە 79.43% بووە”. ‏

هەرچی تایبەتە بە ڕێژەی پیسبوونی هەوای عێراق، لەمساڵدا گەیشتووەتە 66.99% و ‏ئاستی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەش بۆ 55.5% بەرزبووەتەوە.‏

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكە، هاوڵاتییانی عێراقی ئامادەنین دەستبەرداری بەکارهێنانی ‏‏”عەلاگە”ی پلاستیكی ببن بۆ کاروباری ڕۆژانەیان و بەکارهێنانی لە عێراق بەرزە و ‏ڕێژەکەی دەگاتە 47.94%.‏

هەروەها تێکڕای ژاوەژاو لە عێراقدا دەگاتە 52.06%، پیسبوونی ئاویش بەگشتی ‏ڕێژەیەکی بەرزی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 64.03%.‏

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی سەوزایی و باخچەکانی ناو شارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ‏کەمبووەتەوە و دەگاتە تەنها 38.14%.

بابەتی پێشتر

لوتكەی كەنداو و ئەمریكا<br> پەرەپێدان و هەماهەنگی یان ئاساییكردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل؟

بابەتی دواتر

بایدن: سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share