نزار ئامێدی: یەکێتی بە شێوەیەکی کارا لە چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی بەشداربووە

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی دەکەم؛ بە پێزانین و ڕێزەوە کاروانی پڕ لە خەباتی حزبەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە ڕابەرایەتیی سەرکردەی نەتەوەیی گەورەی کۆچکردوو، سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبیر دەهێنینەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماوەی زیاتر لە پێنج دەیەدا، هێزێکی سیاسی نیشتمانیی پێشەنگ بووە و بە شێوەیەکی کارا بەشداربووە لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەل و چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری.

هەروەها ناوی یەکێتی گرێدراوە بە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی هاوچەرخی عێراق و ڕۆڵێکی بەرچاویشی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری و ستەمکاری، و خەبات لەپێناو بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسا.

لەو یادەدا ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەرزدەنرخێنین، کە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دۆزی گەل و نیشتمانەکەی تەرخانکرد، و بە حیکمەت و دیدگای سیاسیی خۆی بەشداربوو لە چەسپاندنی بناغەکانی عێراقێکی دیموکراسیی فیدراڵی فرەیی، و برەودان بە کەلتووری دیالۆگ و تەبایی نیشتمانی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا.

لە کاتێکدا لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراقدا بەشداریی ئەم یادە ئازیزە دەکەین، متمانەی خۆمان بە بەردەوامیی ڕۆڵی نیشتمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین لە پشتگیریکردنی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی شەراکەتی نیشتمانی، بەو جۆرەی کە خزمەت بە خواستەکانی هەموو عێراقییەکان بکات بەرەو ئایندەیەکی ئارامتر و سەقامگیرتر و گەشاوەتر.

ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان، ئەوانەی گیانی خۆیان بەخت کرد لەپێناو ئەو بنەما نیشتمانی و مرۆییانەی بڕوایان پێی هەبوو، بە قوربانییە مەزنەکانیان بەشدارییان کرد لە کاروانی خەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و مافەکانی گەلەکەیان.

نزار ئامێدی

سەرۆککۆمار

31 ئایار 2026

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share