عەلی حەمەساڵح: هەولێر لە بەردەم كارەساتدایە و نیوەی خەڵك بێئاودەبن

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت، هەولێر لە بەردەم كارەساتدایە و نیوەی خەڵك بە یەكجاریی بێئاودەبن، هۆكار و چارەسەریش بۆ گرفتەكە دەخاتەڕوو.

لەبارەی گرفتی كەمئاوی و كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “هەولێر لە بەردەم گەورەترین کارەساتدایە. قووڵایی بیر لە ماوەی 26 ساڵدا لە هەولێر لە 120 مەترەوە هاتووە بۆ 700 مەتر، پارساڵ 500 مەتر بوو، دوو ساڵی دیکە قووڵایی بیر دەگاتە نزیکەی هەزار مەتر، دواتر بە یەکجاریی نیوەی هەولێر بێئاودەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە هۆکاری سەرەکیی كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر دەگەڕێنێتەوە بۆ “لێدانی ژمارەیەكی زۆری بیر لەم ماوەیەدا و دەڵێت، شوقە و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون تێکڕا پشتیان بە ئاوی ژێرزەوی بەستووە و بە ویستی خۆیان قووڵیان کردووە، ژمارەیەکی زۆر باخ لە دەوروبەری هەولێر بە ویستی خۆیان بیریان لێداوە”.

بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە، عەلی حەمەساڵح پێشنیازیكردووە پەلەبکرێت لە ڕاکێشانی بۆریی ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و پڕۆژەی نیشتەجێبوونانەی پشتیان بە ئاوی ژێرزەوی بەستووە و لەبارەی سەرچاوەی پارەی پڕۆژەكەوە نووسیویەتی، “دوو زەویی نایاب هەن یەكێكیان لە تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا (200 دۆنم) بەهاکەی (700 ملیۆن دۆلارە) و زەویی دووەم (77 دۆنم) لە نێو شاری خەونەکان بەهاکەی (267 ملیۆن دۆلارە). ئایا لەو دەیان هەزار دۆنم زەوییە، ناکرێت دوو پارچە زەوی بۆ خەڵکی هەولێر بن؟”.

بابەتی پێشتر

دوو كۆمپانیای نەوت كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان هەڵدەپەسێرن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ هالاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەپێی پێوانەیە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکووری گۆی زەوی. ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share