هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرنەوە

دەستەی دانوستانکاری هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ یەکگرتنەوەی دوو حزبەکە ڕاپۆرتی کۆتاییان پێشکەشکردووە و ئاماژەیان بە بەرەوپێشچوونی بەرچاو کردووە.

لەوبارەیەوە لەڕاگەیەندراوی هەردوو حزبەکەدا هاتووە، مستەفا هیجری  لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، “بەهیممەت و ئەرک ‌و خۆڕاگریی هەمووان ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات یەکدەخەینەوە، دەبێت بە یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حزبی دیموکرات و یەکخستنەوەی وزەی خەباتگێڕیمان، هەم قەرەبووی قۆناغی دابڕان بکەینەوە، هەم گڕوتینێکی زیاتر بە جوڵانەوەی مافخوازیی گەلەکەمان بدەین”.

هەروەها خالید عەزیزی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، “بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد و هەنگاوی کاریگەر لە سەرخستنی خەباتی نەتەوەکەمان، ڕیزەکانمان یەکدەخەینەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەی هەردوو ڕێبەری حزبی دیموکرات بە ڕاگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید پێنج جێگرەوەی بنزیمەی دەستنیشان کردووە

بابەتی دواتر

پاریس سانجێرمان كەوتە ڕكابەری كردن كڕینی بێرناردۆ سێلڤا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، “به ‌تۆمه‌تی‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و دروستكردنی‌ پشێوی ‌‌و برینداركردنی‌ هاوڵاتییه‌ك به ‌چه‌قۆ، مه‌فره‌زه‌كانی‌…
Total
0
Share