تورکیا جەختدەکاتەوە: هیچ هێرشێکمان بۆسەر هاوڵاتییانی سڤیل لە دهۆک ئەنجامنەداوە

جارێکی دیکە تورکیا ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێکیان بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل لە دهۆک لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدابێت.

مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ هێرشێکی بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە، نەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق بکەونە داوی ئەو “تەڵەیەوە” وەک چاوشئۆغڵۆ دەڵێت.

چاوشئۆغلو لە لێدوانیدا بۆ کەناڵی تی ئاڕ تی-ی فەرمیی ڕاگەیاند، هێرش و بۆردوومانەکانیان بەبەردەوامی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.

جارێکی دیکە، جگە لە بێبەریکردنی تورکیا لەو هێرشە پەکەکە بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەکات.

باسی لەوەشکردووە، ئەو ڕاپۆرتانەی تورکیا تۆمەتباردەکەن بە ئەنجامدانی هێرشەکەی دوێنی چوارشەممە، هەوڵەکانی پەکەکە-ن  بەمەبەستی “ڕێگری دروستکردن لە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

ئەمە لەکاتێدایە دوێنێ چوارشەممە دوای تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، تورکیا تۆمەتەکانی بەغدادی سەبارەت بەو هێرشانە ڕەتکردەوە و جەختیکردەوە کە بەرپرسیارنین لەو هێرشە.

چاوش ئۆغلو، ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی بریندارانی هێرشەکە بۆ تورکیا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share