لەگەڵ نزیکبوونەوەی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، عێراق بە مەرج رێگا بە پیاوانی ئەفغانی دەدات داخڵی خاکەکەی ببن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە رەسمییەکان کراوە داواکراوە، تەنها رێگا بە هاتنە ناوەوەی ئەو پیاوە ئەفغانییانە بدرێت کە بلیتی هاتن و رۆیشتنیان لە عێراق پێیە.
ئاشکراشیکرد، بەشێک لە پیاوانی ئەفغانی بە بیانووی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن دەیانەوێت بێنە عێراق و بە شێوەیەکی نایاسایی بمێننەوە و کاربکەن.
