بنزیمە ئاگری خستەنێو ماڵی پاریسەوە

دوای کۆتاییهاتنی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، پێکدادان و دەمەقاڵێ لەنێوان یاریزانانی پاریس سان جێرمان ڕوویدا.

یانەی شاهانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیو (3-1) بردنەوەی تۆمارکرد، هەرسێ گۆڵەکەش لەلایەن کەریم بنزیمەی فەرەنسییەوە تۆمارکران، دوای یارییەکەش ناکۆکییەکی بەهێز لەنێوان نیمار دا سیلڤا و جیانلویجی دۆناروما دروستبووە.

بەپێی ڕۆژنامەی مارکا، لەژووری جلگۆڕینەکانی پاریس دەمەقاڵییەکی توند لەنێوان نێیمار و دۆناروما ڕوویداوە، تەنانەت کار گەیشتووەتە ڕووبەڕووبوونەوەی جەستەیی و یاریزانان جیایانکردوونەتەوە.

 

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، نێیمار لۆمەی گۆڵچییە ئیتاڵییەکەی کردووە بەهۆی ئەو هەڵەیەی کە ئەنجامیداوە و بووەتە هۆی ئەوەی بنزیمە گۆڵی یەکەمی تۆماربکات، لەبەرامبەردا دۆنارۆما بێدەنگ نەبووە و بەبیری نێیماری هێناوەتەوە، کە گۆڵی دووەم بەهۆی هەڵەی ئەوەوە تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

 (NBA) 44 خاڵ بۆ تاتوم و سێ ژمارەی دووانی بۆ لیبرۆن جەیمس

بابەتی دواتر

کەی تیروپشکی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکرێت و سیستمەکە چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share